ڕووسیا داوا لە ئێران دەکات سووریا چۆڵ بکات

بەشی سووریا- ڤیلادیمیێر پووتن لە دیداری بەشار ئەسەددا داوای لە هێزە بیانییەکان و بەتایبەت ئێران، حیزبوڵڵا و تورکیا و ئەمریکا کردووە سووریا چۆڵ بکەن ئەوەش بە مەبەستی دەستپێکردنی پڕۆسەیێکی نوێی سیاسی لەو وڵاتەدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس پاش دیداری نێوان پیلادیمیێر پووتنی سەرۆکی ڕووسیا و بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا، پووتن داوای لە هێزە بیانییەکان و بەتایبەت ئێران، حیزبوڵڵا و تورکیا و ئەمریکا کردووە سووریا چۆڵ بکەن.

پووتن پاش دیدارەکەی خۆی لەگەڵ بەشار ئەسەد دەریبڕی: ئێستا سووریا ئامادەیە پێ بنێتە قۆناغێکی نوێوە و پێویستە هەموو هێزێکی بیانی لەو وڵاتە بکشێتەوە.

بۆچوونەکان لە سەر ئەو لێدوانەی پووتن بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی ئەلێکسەندەر لاڵرۆنتیڤ نوێنەری تایبەتی پووتن لە سووریا وتی دەبێت هەموو هێزێکی بیانی بە ئێران و حیزبوڵڵاشەوە سووریا چۆڵ بکەن.

ناوبراو ڕوونکردنەوەی لە سەر لێدوانەکەی پووتن دا و زیادی کرد: مەبەستەکەی پووتن هەموو هێزێکی بیانی دەگرێتەوە بە ئەمریکی و تورکی و حیزبوڵڵا و ئێرانیشەوە.

News Code 14411

Your Comment

You are replying to: .
captcha