شه‌ش لایه‌نه‌ ناڕازییه‌که‌ کۆ بوونه‌وه‌ بۆ بڕیاری کۆتایی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژی شه‌ممه‌ شه‌ش لایه‌نه‌ ناڕازییه‌که‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌ولێر کۆ بوونه‌وه‌ و بڕیاره‌ له ‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا دوایین بڕیار بده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای ئه‌وه‌ی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئه‌نجامی کۆتاییی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕاگه‌یاند هه‌ر یه‌که‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتوو، هاوپه‌یمانی، کۆمه‌ڵ، بزووتنه‌وه‌ و شیووعی ڕایان‌گه‌یاند ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌.

هێمن شێخانی باژێڕوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی دواڕۆژی ڕاگه‌یاندوووه‌ له ‌نزیکترین کاتدا کۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش لایه‌نه‌که‌ بۆ بڕیاری کۆتایی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستی پێکرد و بڕیاره‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا دوایین بڕیار بده‌ن.

هه‌روه‌ها وتیشی: له‌باره‌ی بایکۆتی پرۆسه‌ی سیاسی گفتوگۆی له‌سه‌ر کراوه‌ و به‌ کراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر نه‌دراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14410

Your Comment

You are replying to: .
captcha