ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوان گۆڕان و پارته‌ سیاسییه‌کان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ڕه‌ت کرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوونی هه‌ر جۆره‌ ڕێککه‌وتنێکی نێوان ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌وت یان پارته‌ سیاسییه‌ دیاری کراوه‌کان بۆ هاوپه‌یمانی به‌ مه‌به‌ستی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌دنان عوسمان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ باره‌ی هاوپه‌یمانی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق له‌گه‌ڵ هیچ حیزب و لایه‌نێکی سیاسی ڕێکنه‌که‌وتوووه‌.

ناوبراو وتیشی: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ده‌ربڕینی بڕیار له‌ باره‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ دیکه‌ی پارته‌کان، چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامی سکاڵاکان دژی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراقه‌.

عوسمان زیادی کرد: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ هێڵێکی سووری هه‌مبه‌ر ڕه‌وتی سیاسی بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وان نییه‌ به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بابه‌ته‌ی لێکنه‌داوه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14380

Your Comment

You are replying to: .
captcha