بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، له‌و نامه‌یه‌دا، كه وێنهیێكی ئاراسته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانی وڵاتان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه، نیگه‌رانیی خۆی له راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژارد له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ده‌ربڕیوه و راشیگه‌یاندووه: كه‌مته‌رخه‌میی و خه‌مساردیی و بێباكیی هه‌ندێک له كه‌سانی ناو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆن له هه‌ندێک شوێن، دۆخێكی مه‌ترسیداری نه‌خوازراویان هێناوه‌ته كایه‌وه.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌گه‌ر سكاڵای لایه‌نه‌كان به‌هێند وه‌رنه‌گیرێن، مانایێک بۆ ده‌نگی خه‌ڵک و بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و بۆ سیستمی دیموكراسیی و بۆ سه‌روه‌ریی یاسا نامێنێته‌وه.
داواشی له كۆمسیۆن كردووه، یان به‌ده‌ست ده‌نگه‌كان ئه‌ژمار بكاته‌وه، یاخود كۆپی وێنه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران بداته قه‌واره به‌شداربووه‌كان.
هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر هۆشداریشی داوه هه‌ر لێكهوتهیێكی خراپ و نه‌خوازراو له‌م پرۆسه‌یه بكه‌وێته‌وه، به‌ر له‌هه‌ر لایه‌نێكی گلاو له‌م لادانانه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌رپرسیاره.
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment