پارێزگاری سلێمانی نامه‌یێكی خێرا ئاراسته‌ی كۆمسیۆن ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی له ‌نامه‌یێكی خێرا كه‌ ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی كردووه‌، هۆشداری مه‌ترسیێكی گه‌وره‌ له‌باره‌ی ساخته‌كارییه‌كان ده‌دات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، له‌و نامه‌یه‌دا، كه‌ وێنه‌یێكی ئاراسته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و باڵیۆزخانه ‌و كونسوڵخانه‌كانی وڵاتان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، نیگه‌رانیی خۆی له‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژارد له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌ و راشیگه‌یاندووه‌: كه‌مته‌رخه‌میی و خه‌مساردیی و بێباكیی هه‌ندێک له‌ كه‌سانی ناو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆن له‌ هه‌ندێک شوێن، دۆخێكی مه‌ترسیداری نه‌خوازراویان هێناوه‌ته‌ كایه‌وه‌.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌گه‌ر سكاڵای لایه‌نه‌كان به‌هێند وه‌رنه‌گیرێن، مانایێک بۆ ده‌نگی خه‌ڵک و بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و بۆ سیستمی دیموكراسیی و بۆ سه‌روه‌ریی یاسا نامێنێته‌وه‌.

داواشی له‌ كۆمسیۆن كردووه‌، یان به‌ده‌ست ده‌نگه‌كان ئه‌ژمار بكاته‌وه‌، یاخود كۆپی وێنه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران بداته‌ قه‌واره‌ به‌شداربووه‌كان.

هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر هۆشداریشی داوه‌ هه‌ر لێكه‌وته‌یێكی خراپ و نه‌خوازراو له‌م پرۆسه‌یه‌ بكه‌وێته‌وه‌، به‌ر له‌هه‌ر لایه‌نێكی گلاو له‌م لادانانه‌، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌رپرسیاره.

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی

کۆدی هەواڵنێر: 60113‌

News Code 14360

Your Comment

You are replying to: .
captcha