پۆلیسی توركیا 37 هاووڵاتیی دەستگیر كرد

بەشی تورکیا- لە میانی لێکۆڵینەوەیێکدا لە رێكخراوی خزمەتی فەتحوڵا گولەن، داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەنقەرە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 101 گومانلێکراو ده‌ركرد کە یەکێکیان لیوا و پێنجیان عەمیدن لەنێو هێزە ئاسمانییەکانی توركیادا، له‌ كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش 37 كه‌س ده‌ستگیر كران.

کوردپرێس- به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی، ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ناو هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی توركیادا ژمارەیێک سه‌رباز له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیبان له‌گه‌ڵ ئیمامه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ هه‌بووه‌ و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ هه‌واڵیان گۆڕیوه‌ته‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 101 كه‌س ده‌رچووە كه‌ 78 كه‌سیان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌ هه‌بووه‌ و 23ی دیكه‌شیان له‌ دوای هه‌وڵی كووده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووز له‌سه‌ر كار ده‌ركرابوون.

تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌ رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌، له‌سه‌ر فه‌رمانی داواكاری گشتی ده‌ستیان به‌كار كرد و له‌ 22 پارێزگای سه‌ر به‌ ناوه‌ندی ئه‌نقه‌ره‌ ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوان ئه‌نجام دا.

له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا له‌ كۆی 101 گومانلێكراو كه‌ یەکێکیان لیوا و پێنجیان عەمیدن 37 كه‌سیان ده‌ستگیر كران.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 14357

Your Comment

You are replying to: .
captcha