کوردپرێس عه‌بدولمه‌لیك حوسێنى، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى (ماوه ته‌واوبوو) په‌رله‌مانى عێراق، ڕای گه‌یاند: "به‌ئاماده‌بوونى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕۆژى شه‌ممه گفتوگۆ له‌باره‌ى دۆسیه‌ی ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌به‌سترێت".
زیاتر له 80 په‌رله‌مانتارى عێراق داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، دانیشتنێكى به‌په‌له و نائاسایی ببه‌سترێت به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن كه به‌كاره‌سات وه‌سفیان كردووه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یێک، 81 په‌رله‌مانتارى خولی ته‌واوبووى په‌رله‌مانى عێراق (2014- 2018) واژۆیان كۆكردووه‌ته‌وه و بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانى ماوه ته‌واو بوو به‌رزكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، له‌به‌ر مه‌ترسى دۆخى عێراق به‌هۆى ده‌ستكاریكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌وه، داوا ده‌كه‌ن دانیشتنێكى به‌په‌له ببه‌سترێت.
له نووسراوه‌كه‌یاندا، ئاماژه به‌وه دراوه، كه ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان "كاره‌ساتن" و ساخته‌كاریی تێدایه و ڕاستییه‌كان شێوێندراون، بۆیه داواى دانیشتنى به‌په‌له‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، كه تێیدا بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه بدرێت و : "عێراق له‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه ڕزگار بكه‌ن".
له‌نێو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى واژۆیان كردووه، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانیان تێدایه، كه به‌پێی ئه‌نجامه ڕاگه‌یاندراوه‌كان، نه‌یانتوانیوه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12/ 5/ 2018، ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بهێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment