نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌ركووك ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- يان كوبيش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، داوا له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌موو سكاڵاكانی تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان بكات.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، یان كوبیش ده‌ڵێت: "كۆمیسیۆن پێویسته‌ به‌ زوویی بكه‌وێته‌ كار بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ربه‌ستانه‌ له‌ هه‌موو سكاڵا‌كان به‌ گرتنه‌خۆی، به‌ گویره‌ی پێویست، ده‌ستكردن به‌ هه‌ژماركردنی (جوزئی) به‌ ده‌ست له‌ بنكه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌كان به‌ تایبه‌تیش له‌ كه‌ركووك".

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، پێویسته‌ بۆ پته‌وكردنی متمانه‌ به‌ پرۆسه‌كه‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ته‌واوی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و به ‌شێوه‌یه‌كی روون ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كه‌.

یان كوبیش ده‌ڵێت: "داوا له‌ هه‌موو سیاسییه‌كانیش ده‌كه‌م بۆ پاراستنی ئاشتی و پابه‌ندبوون به‌ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی شێوازه‌ یاساییه‌ به‌ركاره‌كانه‌وه‌" بێت.

دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار، له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقەوە، چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی ناڕه‌زایی خۆیان له‌ ئه‌نجامه‌كان نیشان دا و داوای ‌ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست ده‌كه‌ن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 14354

Your Comment

You are replying to: .
captcha