بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەرانی کونگرە و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پاش گەمارۆ نەدانی تورکیا لە لایەن دەوڵەتی ترەمپەوە ئێستا هەوڵ دەدەن پێدانی چەکی پێشکەوتوو بە تورکیا قەدەغە بکەن، ئەوەش بە بیانووی کڕینی سیستەمی بەرگریی S-400 و دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیێکی ئەمریکی لەلایەن تورکیاوە.
کونگرێسمانەکانی ئەمریکا حەفتەی ڕابردوو مادەیێکیان چەسپاند بە پڕۆژە یاسای بەرگریی ئەمریکاوە کە فرۆشتنی چەک و کەرەستەی پێشکەوتووی سەربازیی بە تورکیا قەدەغە کردووە ئەوەش بەبۆنەی کڕینی سیستەمی بەرگریی S-400 لە ڕووسیا. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلمانیتۆر ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا تەنانەت دەیانهەوێت مادەیێک بە پڕۆژەی بەرگریی ئەمریکاوە بچەسپێنن کە بەتەواوی گەمارۆ بخەنەسەر تورکیا لە بواری چەک و کەرەستەی سەربازییەوە.
یاسادانەرانی ئەمریکی بەوەیشەوە نەوەستاون و بەنیازن گەمارۆ بخەنەسەر ژمارەیێک لە بەرپرسانی باڵای تورکیا. هۆکارەکەشی دەستگیر کردنی قەشەیێکی ئەمریکییە بە تۆمەتی چالاکیی خرابکارانە لە تورکیا.
کۆمیتەی هێزەچەکدارەکانی کونگرەی ئەمریکا لە ڕۆژی 11ی مەی 2018 پاش پێشکەش کردنی ئەو پڕۆژەیاسایە 60 ڕۆژ دەرفەتیان بە دەوڵەتی ئەمریکا داوە ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی پێوەندیی دیپلۆماتیک و سەربازیی نێوان ئەمریکا و تورکیا ئامادە بکەن، ئەگینا ئەگەر پڕۆژەیاساکا بکرێتە یاسا فرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازی بە تورکیا قەدەغە دەکرێت.
یەک لە ئەندامانی کونگرە پێش ڕاپرسی کردن لە ئەندامانی کومیتە وتبووی پڕۆژە یاساکە پڕۆسەی پێدانی چەک بە تورکیا خاو دەکاتەوە. ئەندامانی کونگرە نیگەرانن لە کڕینی سیستەمی بەرگریی S-400 لە لایەن تورکیاوە.
گرینگترین هۆکارێک کە نوێنەرانی ئەمریکا بۆ سنووردار کردنی فرۆشتنی چەک بە تورکیا ناوی لێ دەبەن، هەوڵی تورکیایە بۆ کڕینی کەرەستەی سەربازی لە وڵاتانێک کە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment