بهپێی ههواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان لە راگەیەنراوێک ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی كردەوە كە دوای ئەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوە كرایەوە و هەموو بەڵگەكان خرانە بەردەستی دادوەری لێكۆڵینەوە لەگەڵ دانپێدانانی هەر حەوت گەنجەكە سەرەنجام تۆمەتەكەیان بەسەردا ساغ بۆتەوە.
ئاسایشی گەرمیان بڵاویشی كردەوە كە دادوەری لێكۆڵینەوەی تاوانەكانی كەركووک/ گەرمیان بەپێی ماددەی (156) یاسای سزادان بۆ هەریەكەیان ماوەی پێنج ساڵ و یەک مانگ سزای زیندانی كردنی سەپاندوون.
هەروەها ئاشكراشی كردوووە كە یەكێک لە تۆمەتبارەكان بە ناوی ئاریان عەلی، بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە بڕیاری بێتاوانی بۆ دەركرا و ئازاد كراوە، ئەوانی دیكەش بۆ بەسەربردنی ماوەی سزاكەیان، رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كراون.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment