نوێنەرێکی پەرلەمانی کوردستان ڕەخنە لە هاتنی کرێکاری بیانی بۆ ناو هەرێمی کوردستان دەگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان بە فڕۆکە لە سووریاوە کرێکار دەهێنرێنە هەرێم بۆ کارکردن، لەکاتێکدا کە ڕێژەی بێکاریی گەنجی بێکار بەردەوام لە زیادبووندایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، له‌ لاپەڕەی خۆی له‌ فه‌یسبووک رایگەیاند بەپێی هەندێک زانیاریی کە لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەدەستم گەیشتووە، بە فڕۆکە کرێکار لە هەردوو ڕەگەز لە سووریاوە دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان بۆ کار کردن.

سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ وتووشیەتی: ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕێژەی بێکاریی و زۆریی گەنجی بێکار و دەستی کاری ناوخۆ بەردەوام لە زیادبووندایە و هێنانی ئەو خەڵکەش بۆ کارکردن لە دەرەوەی هەرێمەوە، هێندەی دیکە ئاستی هەژاری و بێکاری زیاتر دەکات.

عەبدولستار مەجید، ئەوەشی خستۆتەڕوو، مەترسی ئەم بابەتە لەوەدایە کە ئەو کرێکارە بیانیانە بە پارەیێکی کەمی مانگانە کار دەکەن و خاوەنکاری ناوخۆش هاندەدرێن کە کرێکاری خۆماڵی ناچاربکرێن یان بە پارەیێکی زۆر کەم کاربکەن یان کارەکانیان لەدەست دەدەن.

ناوبراو دەشڵێت دیدگای فراکسیۆنی کۆمەڵ بۆ وەرزی نوێی یاسادانان لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەیە کە لە ڕێگەی حکوومەتەوە کۆمپانیا بیانییەکان ناچاربکرێن لەسەدا 80ی دەست و هێزی کاریان، پێویستە لەناوخۆی هەرێمی کوردستان بێت.

عەبدولستار مەجید وتووشیەتی "بەم حاڵەوە کە هەندێ کۆمپانیا و ژمارەیێک بازرگان و خاوەنکار دەیکەن، ئەو کرێکارە بیانیانە جێگە بە دەستی کاری خۆماڵی لێژ دەکەن کە ئەوەش ئێجگار مەترسیدارە بەتایبەت بۆ ئێستا کە بەهۆی گەندەڵییێکی زۆر و بێ ڕەزای حکوومەتەوە، چەندین ساڵە کەس دانەمەزێندراوە یان بە دزیەوە بۆ خەڵکی نزیک لە خۆیان دامەزراندن دەکەن و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان و گەنجانیش یان دەبێت بەبێ کاری بمێننەوە یان ڕێگەی کۆچی هات و نەهات بۆ هەندەران بگرنە بەر!".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1429

Your Comment

You are replying to: .
captcha