به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو له شاری کرماشان که‌سێک به‌هۆی کێشه‌ی خێزانییه‌وه له‌گه‌ڵ براکه‌ی چوووه‌ته به‌رده‌م ماڵی خه‌زووری و ده‌ستڕێژی گوله‌ی لێکردوون.
له‌و ڕووداوه‌دا پیاوێکی دراوسێی ماڵی خه‌زووری بکوژ و هه‌روه‌ها خه‌سووی بکوژه‌که که ژنێکی ته‌مه‌ن ٥٧ ساڵ بوووه کوژراون و ٤ ئه‌ندامی دیکه‌ی ماڵی خه‌زووریشی بریندار بوون و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی کرماشان کراون.
تا ئێستا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و کاره ده‌ستگیر نه‌کراون و هه‌وڵه‌کانی پۆلیسی کرماشان بۆ ده‌ستگیرکردنیان به‌رده‌وامه.
شایانی باسه؛ له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا و به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و بێکارییه‌وه، ئاماری جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌کان و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له شاره‌کانی ئێران به شێوه‌یێکی به‌رچاو ڕووی له به‌رزبوونه‌وه کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment