به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مانیفێستی هه‌ڵبژاردنیی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له دۆخێک‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه که ئه‌و پارته به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌رامی باوی خۆی که له ساڵی 2007 که به‌رده‌وام له به‌رنامه‌کانی حیزبی، مانیفێستی هه‌ڵبژاردنی، پێشنیاره‌کان بۆ ده‌ستوور و ... پاڵپشتی له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی تورکیای ده‌کرد ئه‌وجار ئه‌و دوو ده‌سته‌واژه‌ش باس و خواستێکی زۆری به‌دوادا بوو له مانیفێستی هه‌ڵبژاردنیی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بۆ هه‌ڵبژاردنی 24ی جوونی 2018 لا براوه و له جیاتی ئه‌وه ده‌سته‌واژه‌ی نوێ "ئیداره‌ی دیموکراتیکی ناوچه‌یی" به‌کار هێنراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون له سه‌رچاوه‌کانی نزیک له پارتی دیموکراتیکی گه‌لان سه‌باره‌ت به به‌کارنه‌هێنانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌و مانیفێسته به پێی سیاسه‌تێکی تایبه‌ت ئه‌نجام نه‌دراوه. له مانیفێستی هه‌ڵبژاردنی 1ی نۆڤێمبێر به هۆی به‌کارهێنانی وشه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و مانیفێسته و گه‌ڵاڵه و به‌رنامه بڵاو کراوه‌کانی له لایه‌ن ئه‌و حیزبه به ده‌ستووری دادگه کۆ کرابوو، بۆ ڕێگری له ڕووداوی هاوشێوه‌ی ئاوه‌ها گه‌ڵاڵه‌یێک خراوه‌ته ڕوو.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment