بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی زانیاری گەیاندنی ئاسایشی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەیاننامەیێکی دەرکرد و ڕایگەیاند: هێزە عێراقییەکان بە پشتیوانیی هێزی هەوڵگریی حەشدی شەعبی 5 کەس لە سەرکردە باڵاکانی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک کوشتووە، ئەوەش لە هێرشێکیاندا بۆ سەر گوندی "کرحە قازان".
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەو تیرۆریسانەیان ناساندووە و کە بریتی بوون لە " فەرماندەی سەربازیی بەشی ریازی شاری حەویجە، بەرپرسی پزیشکیی پارێزگای کەرکووک، جێگری ئەمیرێکی داعشی، بەرپرسی شەرعیی ناوچەی حەویجە و سەرکردەیێکی دیکە".
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment