توركيا باڵيۆزى ڕەژیمی زایۆنیی ده‌ركرد

بەشی تورکیا- وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند: باڵيۆزى ڕەژیمی زایۆنیی له‌ وڵاته‌كه‌ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ خاكى توركيا به‌جێ بهێڵێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ باڵيۆزى ڕەژیمی زایۆنی بانگ كراوه‌ته‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و به‌ ره‌سمى نامه‌ى ناڕه‌زايه‌تى پێ دراوه‌ به‌ هۆى كوژرانى زياتر له‌ په‌نجا هاووڵاتى فه‌له‌ستيينه‌وه‌ له‌ ئاكامى ده‌ستڕێژى سوپاى ئيسرائيل له‌ خۆپيشانده‌ره‌ فه‌له‌ستينييه‌كان.

دوێنێ، ده‌يان هاووڵاتى خۆپيشانده‌رى فه‌له‌ستينى له‌ ناوچه‌كانى هێڵى جياكه‌ره‌وه‌ى نێوان كه‌رتى غه‌ززه‌ و ئيسرائيل به‌ گوله‌ى سه‌ربازى سوپاى ڕەژیمی زایۆنی گيانيان له‌ده‌ست دا و زياتر له‌ دوو هه‌زار هاووڵاتى ديكه‌ى خۆپيشانده‌ر بريندار بوون.

خۆپيشاندانى فه‌له‌ستينييه‌كان و مانگرتنى سه‌رتاسه‌رى له‌ كه‌رتى غه‌ززه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى رێوڕه‌سمى گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14251

Your Comment

You are replying to: .
captcha