له‌ سه‌ر داوای HDP بووم به‌ به‌ربژێری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا

به‌شی تورکیا- ڕێبه‌ری پێشووی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ باره‌ی هۆکاری به‌ربژێربوونی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا له‌ حاڵێکدا که‌ له‌ ڕابردوودا بێ مه‌یلی خۆی ڕاگه‌یاندبوو، ده‌ڵێت: له‌ سه‌ر داوای HDP بووم به‌ به‌ربژێری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ڕێبه‌ری کاریزماتیکی کورده‌کانی تورکیا که‌ به‌ وته‌ی هه‌ندێ له‌ میدیاکانی ڕۆژئاوا ده‌توانێت ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستییێکی زیاتر له‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری به‌ندکراوی په‌که‌که‌ وه‌ده‌ست بێنێت، له‌ زیندانه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕکابه‌ری کردن له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری ئێستای تورکیا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا خۆی کاندید کردوووه‌.

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش مانگی جانیڤێری باسی کۆتایی هاتنی سه‌رده‌می چالاکیی سیاسیی خۆی کردبوو به‌ڵام له‌ دوایین لێدوانی خۆی له‌گه‌ڵ میدیاکانی ڕۆژئاوا به‌ فڕانس پرێسی وتوووه‌: له‌ سه‌ر داوای HDP بووم به‌ به‌ربژێری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا.

به‌م حاڵه‌شه‌وه‌، ده‌میرتاش ته‌ئکیدی کردوووه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ ناچاره‌ له‌ زیندانه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکات دۆخێکی ناعادڵانه‌ دروست بوووه‌ له‌ حاڵێکدا که‌ ئه‌ردۆغان ده‌ستڕه‌سی ته‌واوی به‌ هه‌موو ئیمکانات هه‌یه‌.

بڕیار بوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری و په‌رله‌مانی تورکیا ساڵی 2019 به‌ڕێوه‌ بچێت به‌ڵام به‌ داوای پارتی داد و گه‌شه‌ به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌ردۆغان و هاوڕاییی MHP و پشتڕاست کردنی په‌رله‌مان، هه‌ڵبژاردن به‌ شێوه‌ی پێشوه‌خت و له‌ ڕۆژی 24ی جوونی 2018 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14239

Your Comment

You are replying to: .
captcha