سۆسیالیست ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سۆسیالیست ئه‌نجامى به‌رایى هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه ‌و داوا ده‌كات ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق به‌ده‌ست جیا بكرێنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سۆسیالیست ده‌ڵێت: ئەو ئەنجامەی بڵاو کراوەتەوە لەگەڵ ڕێژەی دەنگدەران و جەماوەری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان یەک ناگرێتەوە.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بۆ ئەو مەبەستە داواکارین لە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستبەجێ بڕیار بدات بە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە شێوازی دەست بۆ ڕاستی و دروستی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە و دڵنیابوونەوەی دەنگدەران لە دەنگەکانیان".

ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو "بە پێچەوانەوە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئەنجامەکان ڕەت دەکاتەوە و هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگەرێتە بەر".

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا، به‌هۆى ساخته‌كارى و گۆڕینى ئه‌نجامه‌كان، هاوپەیمانی، گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، بزووتنەوە و شیووعی كۆى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و داواى دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14237

Your Comment

You are replying to: .
captcha