هه‌وڵی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ شیعه‌کان، ئه‌هلی سوننه‌ و کورد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕای‌گه‌یاند: نووری مالیکی هه‌وڵ ده‌دات هاوپه‌یمانیێکی چه‌ند لایه‌نه‌ له‌گه‌ڵ شیعه‌کان، ئه‌هلی سوننه‌ و کورد پێکبێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێشام ڕکابی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا وتی: هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رۆکایه‌تیی نووری مالیکی ئێستا له‌گه‌ڵ پارته‌ کاریگه‌ره‌کان له‌وان حیزبه‌کانی شیعه‌، ئه‌هلی سوننه‌ و کوردستانی بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانیێکی چه‌ند لایه‌نه‌ له‌ گفتوگۆدایه‌.

ڕکابی زیادیشی کرد: هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ به‌رزکردنی سکاڵایێک بۆ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی ئه‌م دواییه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ به‌دوور له‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ بوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14233

Your Comment

You are replying to: .
captcha