یەکێتی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌ولێر ره‌ت ده‌كاته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی لیستی یەكێتی لە شاری هەولێر جەخت دەکاتەوە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن لە کەرکووک قبووڵ ناکەن و دەبێت دەنگەکان دووبارە بژمێردرێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌نووسیدا ئه‌میر نامێق وتەبێژی لیستی یەكێتی لە شاری هەولێر ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستكاری ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی كراوه‌ و ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئێستا ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه ‌و داوای دووباره‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن له‌و پارێزگایه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ وتەبێژی لیستی یەكێتی لە شاری هەولێر راشیگه‌یاند: به‌ڵگه‌ی زۆریان له‌به‌رده‌سته‌ كه‌ ساخته‌كاری زۆر گه‌وره‌ له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام دراوه ‌و له‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا غه‌دری زۆر له‌ یه‌كێتی كراوه ‌و ده‌نگێكی زۆری بۆ هه‌ژمار نه‌كراوه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی بۆ لایه‌نی تر حساب كراوه‌.

ناوبراو هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: به‌ڵگه‌ی زۆر گرنگمان له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ له‌به‌ر ده‌سته‌ كه‌ خودی پرۆسه‌كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجام دراوه‌ له‌وانه‌ هەر ‌له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان هه‌ر له ‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌وه‌ ئاسته‌نگی زۆر بۆ چاودێران و نوێنه‌رانی یه‌كێتی دروست كراوه‌ و له‌ هه‌ندێ بنكه‌ی ده‌نگدان رێگریان لێ كراوه‌ بچنه‌ ژووره‌وه ‌و لێیاندراوه‌.

ئه‌میر نامێق وتیشی: له‌ هه‌ندێ بنكه‌ی ده‌نگدان به‌ چه‌كه‌وه‌ خه‌ڵک هێنراوه‌ته‌ ژووره‌وه ‌و ده‌نگیان داوه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌س له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان ناویان له‌ سیتمه‌كه‌دا نه‌بووه‌ و ده‌نگیان داوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسا و رێساكانی كۆمسیۆنه ‌و تاوانیشه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، كه‌ چه‌ندین پێشێلكاری تر له‌لایه‌ن نوێنه‌رانمانه‌وه‌ تۆماركراون كه‌ ئێمه‌ وه‌ک ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر، نه‌مان ویستووه‌ په‌له‌ بكه‌ین، تا ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن خودی كۆمسیۆنه‌وه‌ به‌ ره‌سمی راده‌گه‌یێنرێت.

ناوبراو راشیگه‌یاند: له‌ پارێزگای هه‌ولێر غه‌درێكی زۆر له‌ یه‌كێتی كراوه‌ و ده‌نگه‌كانی بۆ لایه‌نی تر حساب كراوه‌، بۆیه‌ داوای دووباره‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ین له‌ هه‌ولێر.

سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14214

Your Comment

You are replying to: .
captcha