بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵامبۆ محەمەد جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەكان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێکیدا بە SNNی راگەیاندووە: بەگوێرەی دوایین دانیشتنمان لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە، ئێستا دیراسەی پێکهێنانی ئەو هێزە هاوبەشە دەکرێت بەڵام هێشتا هیچ هەنگاوێکی کرداری نەنراوە.
باڵامبۆ محەمەد باسی لەوەکردووە پێکهێنانی هێز کارێکی ئاسان نییە و پێویستی بە دیراسەکردنی ورد هەیە، دەبێت لە قازانجەکانی بکۆڵدرێتەوە، دەبێت بزانرێت ئەم هێزەی کە پێکدەهێندرێت جیاوازی چی دەبێت لەگەڵ ئەو هێزەی کە پێشتر لە دەروازە سنوورییەکان هەبووە.
سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەریم کۆ بووەوە و لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی راسپێردراون هێزێکی تایبەت و هاوبەش پێکبهێنن بۆ ڕێگەکرتن لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و جێبەجێ کردنی یاسا و ڕێکارەکان لە دەروازەکان بە بێ جیاوازی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment