هه‌ڵبژادنی عێراق به‌رده‌ئه‌زموونی پارته‌ کوردستانییه‌کانه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان

به‌شی جیهان- مۆرگان کاپلان پێی وایه‌ گرینگیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق بۆ پارته‌ کوردییه‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕێژه‌ی مەقبووڵیەتی خۆیان بۆ به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی هه‌رێمی کوردستان له‌ سێپتێمبێری 2018 تاقی بکه‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق که‌ زیاترین ململانێیان له‌ نێوان پارته‌ کوردییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌دوادا بوو و پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به‌ ده‌ستهه‌بوون له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان تاوانبار کران، ڕۆژی 12ی ئایار به‌ڕێوه‌ چوو. ئه‌نجامی سه‌ره‌کی که‌ به‌فه‌رمی پشتڕاست نه‌کراوه‌ پیشانده‌ری هه‌ندێ سه‌رسووڕمانه‌؛ پارتی دیموکرات سه‌ره‌ڕای دژایه‌تییه‌کان به‌هۆی پاشهاتی کاره‌ساتباری ڕیفراندۆم و یه‌کێتیی نیشتمانی که‌ دیسانه‌وه‌ پارتێکی نوێ تێیدا دروست بوووه‌ و به‌ خه‌یانه‌ت تاوانبار کراوه‌، به‌رده‌وام زیاترین کورسییان هه‌یه‌. به‌ڵام مۆرگان کاپلان شرۆڤه‌کاری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێی وایه‌ ڕاسته‌ که‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ باری نفووزی کورده‌کان له‌ به‌غدا و کاریگه‌ری دانان له‌ سه‌ر بڕیاردانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان که‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان کاریگه‌ری هه‌یه‌ به‌ڵام ڕکابه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی کورد بۆ پاراستن و وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌ حکوومه‌تی ناوچه‌ییی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی هه‌رێمی کوردستان شاردراوه‌یه‌.

ناوبراو له‌ یادداشتێکی درێژدا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی لاوفیر بلاگ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ پێی وایه‌ پارته‌ کوردییه‌کانی عێراق له‌ به‌شداریی کردن له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌دوای به‌رده‌ئه‌زموونی ڕێژه‌ی خۆشه‌ویستیی خۆیان له‌ نێوان خه‌ڵکدا بوون تاکوو به‌پێی ئه‌وه‌ خۆیان بۆ ڕکابه‌ریی سه‌ره‌کی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ بکه‌ن.

ئه‌و شرۆڤه‌کاره‌ی کاروباری کورده‌کان ته‌ئکید ده‌کات ئه‌نجامی پارته‌ کوردییه‌ براوه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق ده‌توانێت له‌ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامێکی گونجاو له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی هه‌رێمی کوردستان کاریگه‌ر بێت به‌ڵام ته‌زمین ده‌ری ئه‌نجامێکی باشتر نییه‌ چوونکه‌ ئه‌و دروشمانه‌ی که‌ پارته‌ کوردییه‌کان بۆ بانگه‌شه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراقدا به‌کاریان ده‌هێنا به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و کاریگه‌رییه‌یان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی هه‌رێمی کوردستان نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14201

Your Comment

You are replying to: .
captcha