ناردنی کچانی شیناوا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕه‌ت کرایه‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- نوێنه‌ری پیرانشار ڕاپۆرتی بڵاوکراو سه‌باره‌ت به‌ ناردنی کچانی شیناوا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

ڕه‌سووڵ خزری نوێنه‌ری خه‌ڵکی پیرانشار و سه‌رده‌شت سه‌باره‌ت به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناردنی کچه‌ سووتاوه‌کانی شیناوا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ کوردپرێسی وت: به‌داخه‌وه‌ ڕاپۆرتێک له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا له‌ باره‌ی ناردنی کچانی شیناوایی بۆ ئه‌مریکا له‌ لایه‌ن پارێزه‌ری ئه‌و خوێندکارانه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ که‌ درۆیه‌ و دووره‌ له‌ ڕاستی.

ناوبراو درێژه‌ی دا: هه‌ر جۆره‌ بڕیارێک له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ستراوه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندی تیمی پزیشکی به‌ سه‌رۆکایه‌تیی سه‌یدجه‌واد فاتمی و هیچ شوێنێکی دیکه‌ ناتوانێت له‌ باره‌ی ده‌رمان کردنی ئه‌و کچانه‌ و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڕیار بدات و ئه‌و هه‌واڵه‌ش که‌ له‌ لایه‌ن پارێزه‌ری ئه‌و کچانه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ درۆیه‌.

خزری زیادی کرد: له‌ دوایین کۆبوونه‌وه‌یێکدا که‌ به‌ به‌شداریی دوکتۆر موته‌هه‌ری، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت دۆخی کچانی شیناوایی به‌ڕێوه‌چوو، بڕیار بوو که‌ له‌ 15 تا 30 خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا کۆمیسیۆنی تاوتوێ کردنی دۆخی ئه‌و کچانه‌ و هه‌روه‌ها ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات لێکبدرێته‌وه‌ که‌ به‌ هۆی ئاماده‌نه‌بوونی دوو که‌س له‌ کادیری پزیشکی، کۆمیسیۆنه‌که‌ به‌ڕێوه‌ نه‌چوو. به‌ڵام جێگای باسه‌ که‌ پارێزه‌ری ئه‌و کچانه‌ چلۆن ئاوه‌ها هه‌واڵێکی درۆی بڵاو کردۆته‌وه؟

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14194

Your Comment

You are replying to: .
captcha