به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن ده‌روێش عادڵی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه"دا وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی ئه‌م دواییه‌ی عێراق تا ئێستا یەکلا نەبۆتەوە، به‌ڵام هاوپه‌یمانیی نه‌سر پێشبینی ده‌کات که 50 تا 60 کورسیی په‌رله‌مانی له‌و هه‌ڵبژاردنه به‌ده‌ست بێنێت.
عادڵی ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که ئێستا زووه باسی هاوپه‌یمانییه‌کان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی نوێ بکرێت و وتی: ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردنه‌کان بین.
ناوبراو له هه‌ر جۆره ده‌ربڕینی ڕا و بۆچوونێک له باره‌ی داوای هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی دووباره و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له عێراق خۆی بوارد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment