له‌ سه‌روبه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن پۆلیسی سلێمانی خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ سه‌روبه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن پۆلیسی سلێمانی خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یێندراوێک بڵاو ده‌كاته‌وه ‌و ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ هه‌ر هۆكارێک ته‌قه‌ ده‌كه‌ن به‌پێی یاسا سزا ده‌درێن."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێک بڵاو ده‌كاته‌وه ‌و تیایدا هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ هه‌ر هۆكارێک ته‌قه‌ ده‌كه‌ن یان "ته‌قه‌ی خۆشی ده‌كه‌ن" ئه‌و كاره‌ ڕابگرن و هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه و به‌پێی یاسا سزا ده‌درێت و داواش ده‌كات به‌ شێوازی شارستانییانه‌وه‌ و دوور له‌ هه‌ر هه‌وڵێک بۆ دروست كردنی پشێوی له ‌ناو هاووڵاتییان خۆشییه‌كانیان ده‌رببڕن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دڵنیاییش ده‌دات له‌وه‌ی به ‌چاودێری ڕاسته‌وخۆی به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ته‌واوی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ و له‌ ته‌واوی شه‌قام و كۆڵان و شوێنه‌ گشتییه‌كاندا بڵاوه‌یان پێكراوه‌ و به‌ بێ جیاوازی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی شاری سلێمانی ده‌پارێزن.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14177

Your Comment

You are replying to: .
captcha