بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی باڵای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەگفتوگۆ لەگەڵ «الغدپرس» ڕایگەیاند: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بڕیاری داوە دەنگەکان لە بەغدا بەدەستی بژمێردرێنەوە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە ئەو بڕیارە پاش سکاڵای هەندێک لە لیستەکان لەبارەی بوونی ساختەکاری لە ژماردنی دەنگەکاندا دراوە.
ئەوەش لە حاڵێکدایە شەش لیستی گەورەی هەڵبژاردن لە عێراق لەوان دەوڵەتی یاسا، فەتح، وەتەنییە، قەرار، ئیرادە و هاوپەیمانی ئەمڕۆ بەشێوی فەرمی داوای دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانیان کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment