لە هەموو شارەکانی کوردستان ساختەکاری کراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: لە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەموو شارەکانی کوردستان ساختەکاری ئەنجام دراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی محەمەد ساڵح نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان گرتەیێکی ویدیۆییی لە پەیجی تایبەتی خۆیدا لە فەیسبووک بڵاو کردەوە و وتی: لە پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەموو شارەکانی کوردستان ساختەکاری ئەنجام دراوە و ڕێژەی ساختەکارییەکان کە لە هەولێر کراوە کەمتر لە سلێمانی و هەڵەبجە نییە.

ناوبراو زیادی کرد لە ڕێگای دەستێوەردانی دەنگەکان لە هەولێر 100 هەزار دەنگی گۆڕان کەم کراوەتەوە و ئەو کارەش بۆ ڕێگری کردن لە بەدەست هێنانی کورسی لە هەولێر ئەنجام دراوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 14168

Your Comment

You are replying to: .
captcha