بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی هەینی 26ی ئازاری 2021 ڕایگەیاند، "لەڕوانگەی پێویستی بەردەوامی گفتوگۆکان بۆ داڕشتنی کۆتایی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021، دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە بۆ کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 28ی ئازاری 2021.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەکە بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی بەردەوامی ناکۆکیی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پڕۆژەکە بڕیاری دواخستنی درا.
پێشتر جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردیی ڕاگەیاندبوو: "بەهۆی بەردەوامیی ناکۆکییەکان لەسەر پڕۆژەکە بەدووری دەزانم ڕۆزی شەممە دانیشتنەکە ئەنجام بدرێت و پێدەچێت جارێکیتر دانیشتنەکە دوابخرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment