ئێستا بارودۆخ بۆ چاکسازی کردن له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق له‌باره‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینی له‌ نه‌جه‌ف ده‌ڵێت: ئێستا بارودۆخ بۆ چاکسازی کردن له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق له‌باره‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شێخ عه‌بدولمه‌هدی که‌ربه‌لایی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئێستا بارودۆخ بۆ چاکسازی کردن له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی و دوور کردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵکاران و شکست‌خواردوووان له‌ ئه‌نجومه‌نی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینی له‌ عێراق هیچ که‌س ناچار به‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن ناکات به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی وڵات ده‌یسه‌لمێنێت که‌ هه‌موان به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الشرقیه‌ نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14149

Your Comment

You are replying to: .
captcha