به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"دا وتی: سیسته‌می ئه‌لکترۆنیکی ژماردنی ده‌نگه‌کان له هه‌ندێ له ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان له هه‌رێمی کوردستان له‌کارکه‌وتوون بۆیه له‌و ناوه‌ندانه‌دا ژماردنی ده‌نگه‌کان به شێوه‌ی ده‌ستی ئه‌نجام ده‌بێت.
ناوبراو زیادیشی کرد: کێشه‌ی ته‌کنیکی له سیسته‌مه‌کانی ده‌نگه‌کان له هه‌رێمی کوردستان هێشتاکه چاره‌سه‌ر نه‌کراوه و ژماردنی ده‌نگ به شێوه‌ی ده‌ستی ئه‌نجام ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment