به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ له لقی 15ی دادگه‌ی ئینقیلابی ئیسلامی 7 کۆبوونه‌وه بۆ 8 تاوانباری ڕووداوی تیرۆریستیی په‌رله‌مان و مه‌زارگه‌ی ئیمام به سه‌رۆکایه‌تیی دادستێن ئه‌بولقاسم سه‌ڵه‌واتی به‌ڕێوه چوو و حوکمی له‌سێداره‌دان بۆ 8 تاوانباره‌که ده‌رکرا هه‌ڵبه‌ت تاوانباران ده‌توانن له ماوه‌ی 20 ڕۆژدا تانه له بڕیاره‌که‌ی دادگه بده‌ن.
شایانی باسه؛ هه‌ندێک سامان و دارایی وه‌ک پاره، که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید که بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی به‌کار هێنرابوون که‌شف و ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه.
شایانی باسه کاتژمێر 10:30 سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی 17ی مانگی جۆزه‌ردانی 96 ژماره‌یێک ئه‌نجامده‌ری تیرۆریستیی داعش چوونه ناو بینای په‌رله‌مان و ژماره‌یێکی دیکه‌ش له مه‌زارگه‌ی ئیمام ئۆپه‌راسیۆنی خۆکوژییان ئه‌نجام دا که له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌دا 17 که‌س شه‌هید بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment