به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شێخ ئه‌دھه‌م بارزانی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان به ڕووداوی ڕاگه‌یاندوووه: "ئه‌و ده‌زگایه‌ی ئه‌م جاره بۆ پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌رخان کراوه، به تایبه‌تی له سنووری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، به شێوه‌یێکی مونه‌زه‌م ھاک کراوه و وه‌ھایان لێکردوووه که ده‌نگه‌کان به سوودی لایه‌نێکی سیاسی بێت.''
شێخ ئه‌دهه‌م گوتیشی: "ھه‌موو ئه‌نجامه به‌رایییه‌کانی به ده‌ستمان گه‌یشتوووه، له کۆمه‌ڵێک شوێن و وێستگه دیاری ده‌خات ژماره‌ی ئێمه چه‌نده. با ھه‌ندێک نموونه بڵێم، له زۆربه‌ی وێستگه‌کان ١٨ و ١٨یان داناوه و له ھه‌ندێک ویستگه‌ش چه‌ند جارێک ٢٠یان داناوه به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌نگه که‌مانه‌ی بۆ ئێمه دانراوه ھه‌ندێک لایه‌نی‌تر سه‌روو ٧٠٠، ٨٠٠ و ٩٠٠ ده‌نگیان بۆ دانراوه که ده‌نگه‌کان جیاوازییێکی زۆریان تێدایه و ئێمه وه‌ک ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان یه‌قینـمان ھه‌یه که ئه‌و ده‌زگایه ھاک کراوه.''
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ''وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا له ھه‌موو بریکاره‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌که‌م که بچووکترین گومانیان له ده‌نگه‌کانی پارتی ھه‌بوو ئه‌و فۆرمه‌ی له‌م ئامێره دێته ده‌ره‌وه ئیمزای نه‌که‌ن."
شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی گوتیشی: "پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێکی‌تر که وه‌ک ئێمه گومانیان ھه‌یه یان یه‌قینیان ھه‌یه له‌و ئامێره داوا ده‌که‌ین ده‌نگه‌کان به ده‌ست بژمێردرێنـه‌وه چوونکه ئه‌نجامه‌کان زۆر دیار و زه‌قن و له حاڵه‌تی گومان ده‌رچوووه و چۆته حاڵه‌تی یه‌قین. سنووری ھه‌ڵه‌بجه زۆر ڕوون و ئاشکرایه له نێو شاری سلێمانی و ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕینیش ئه‌م گومانه‌مان لا دروست بوووه."
وه‌ک به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له سلێمانی گوتی: ''دوای ته‌واو داخستنی بنکه‌کانی ده‌نگدان، کارمه‌ندی وێستگه‌کان که‌وتنه جیا کردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ڵام دوای ئاشکرا کردنی ئه‌نجامه به‌رایییه‌کانی وێستگه به وێستگه، چه‌ند لایه‌نێکی سیاسی له سنووری پارێزگای سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه گومان و یه‌قینیان له‌وه ھه‌بوو لایه‌نێکی سیاسیی دیاری‌کراو ده‌نگه‌کانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌متر نووسیبێـت و زۆرترین ده‌نگ و به جیاوازییێکی زۆره‌وه بۆ خۆیان دانراوه.''
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment