بهپێی ههواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی دەشڵێت: تكایە بە دەنگدانی پڕ جۆش و خرۆشتان لەم دوو كاتژمێرەی كە ماوە شوناسی كوردستانی بوونی كەركووک بسەلمێنن، ڕۆحی مامی خۆتان و هەموو شەهیدەكان ئاسوودە بكەن.
هەروەها دەڵێت: هەرچی حساب و كتاب و گلەییە بیخەنە پاش ڕەواندنەوەی بەرەنجامە كارەساتاوییەكانی ئەم سستی بەشدارییەی ئێستا لە دەنگدا.
قوباد تاڵەبانی جەختی كردۆتەوە كە گەر وانەكەین كورسییە كوردییەكانی قودسەكەمان لەدەست دەچێت لە بەرژەوەندیی ئەوانەی كە دەیانەوێت شكست بە كوردستان بهێنن.
قسەكانی قوباد تاڵەبانی لە میانی پەیامێک بوووە كە ئەمڕۆ شەممە بڵاوی كردۆتەوە، ئەوەش دوای بەرێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە شاری كەركووک و شارەكانی تری عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment