فوئاد مه‌عسووم: ڕێژه‌ی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق زۆر باشه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق زۆر باش وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ بنکه‌یێکی ده‌نگدان تایبه‌ت به‌ به‌رپرسانی عێراق له‌ هۆتێل "الرشید"ی به‌غدا ئاماده‌ بوو و ده‌نگی خۆی خسته‌ نێو سندۆقی ده‌نگدان و ڕای‌گه‌یاند: پێشوازیی خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردن زۆر باشه‌ و هیوادارین که‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ شێوه‌یێکی بێگه‌رد به‌ڕێوه‌ بچێت.

ناوبراو ده‌شڵێت: من میدیاکان لۆمه‌ ده‌که‌م به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ ئاوڕ له‌ ڕووماڵی هه‌واڵه‌کان به‌ شێوه‌ی دروست ناده‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14085

Your Comment

You are replying to: .
captcha