فیلمی باوانی له‌ ئیلام خه‌ڵات ده‌کرێت

به‌شی ئیلام- فیلمی باوانی له‌ ده‌رهێنانی سه‌جاد ئه‌حمه‌دبه‌یگی ده‌رهێنه‌ری ئیلامی خه‌ڵاتی باشترین لێکۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ی ده‌یه‌مین فێستیڤاڵی ژیار مسۆگه‌ر ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دیپلۆمی شانازی و خه‌ڵاتی نه‌ختینه‌ییی 1.5 میلیۆن تمه‌نی باشترین لێکۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ی فیلمی دایکیۆمێنتاری فێستیڤاڵی ژیار به‌ سه‌جاد ئه‌حمه‌دبه‌یگی بۆ فیلمی باوانی به‌خشرا.

سه‌جاد ئه‌حمه‌دبه‌یگی چالاکیی هونه‌ریی خۆی له‌ ساڵی 1382 ده‌ست پێکرد و له‌م دواییه‌شدا خه‌ڵاتی جیهانی بۆ فیلمی "برتلک باز" مسۆگه‌ر کرد‌.

ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ گه‌نجه‌ی خه‌ڵکی ئیلام دروست کردنی هه‌ندێک فیلم وه‌کوو "کاه در پوست مردگان"، "مداد فلزی (داستانی)"، "عروسی تفنگ" و "چیزی مثل زندگی" له‌ ناو هه‌گبه‌ی خۆیدا هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14082

Your Comment

You are replying to: .
captcha