سوپاسی هه‌موو لایه‌نه‌کان و خه‌ڵک ده‌که‌ین که ‌به‌ هێمنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ڕای‌گه‌یاند: سوپاسی سه‌رجه‌م خه‌ڵک و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ به ‌شێوه‌یێكی هێمن هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌یان به‌ڕێوه‌ برد و وتی داوا له ‌لایه‌نه‌کان ده‌که‌م که‌ له‌ به‌غدا كاری هاوبه‌ش بكه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دوای‌ به‌شداری كردنی‌ له ‌پڕۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری هه‌ولێر ڕای‌گه‌یاند: پێویسته‌ لایه‌نه‌كانی هه‌رێم كاری هاوبه‌ش بكه‌ن له‌ به‌غدا بۆ هێنانه‌دی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.

ناوبراو وتیشی: به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد سه‌روه‌رییه‌ بۆ ئه‌زموونه‌كه‌مان.

شایانی باسه‌؛ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ی ئایار هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و دوێنێش ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14064

Your Comment

You are replying to: .
captcha