دابه‌ش‌کردنی پۆسته‌ حکوومییه‌کان له‌ عێراق به‌پێی ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌ سوننه‌کان ئه‌نجام ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سیاسه‌توانێکی کوردی عێراق ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ دابه‌ش کردنی پۆسته‌ حکوومییه‌کان له‌ عێراق به‌پێی ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌ سوننه‌کان له‌ وڵات ئه‌نجام ده‌بێت و وتی: ڕێبه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و داد له‌ نێوان ئه‌هلی سوننه‌ و شیعه‌کانه‌وه‌ له‌ عێراق پێگه‌یێکی تایبه‌تی هه‌یه‌‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیرزاد شێخانی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ڕێککه‌وتنی نێوان پارته‌ کوردستانییه‌کان و شیعه‌ له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌ حکوومییه‌کان له‌ عێراق پێویسته‌.

ناوبراو زیادیشی کرد: ده‌رئه‌نجامی ڕکابه‌ریی حیزبه‌ سیاسییه‌کان له‌ عێراق و هه‌روه‌ها حیزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق، بابه‌تی ڕاده‌ست کردنی پۆسته‌کانی سه‌رۆک کۆماری، سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان و پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی به‌و حیزبه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کات.

شێخانی جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ که‌سایه‌تییێک وه‌کوو به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و داد له‌ کۆبوونه‌وه‌ سیاسییه‌کانی شیعه‌ و ئه‌هلی سوننه‌دا پێگه‌یێکی تایبه‌تی هه‌یه‌، بۆیه‌ وه‌رگرتنی پۆستێکی حکوومی له‌ لایه‌ن نابراوه‌وه‌ به‌ستراوه‌ به‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ڕێککه‌وتنی نێوان پارته‌ گه‌وره‌کان له‌ ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14063

Your Comment

You are replying to: .
captcha