بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیێکدا کە لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە هوشدار دەدات لەبارەی ئەگەری ئەنجامی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بازنەکانی دەنگدان لە ڕۆژی هەڵبژاردندا.
ئەو باڵیۆزخانەی لە بەیاننامەکەیدا تەئکید دەکاتەوە لەبارەی ئەگەری هێرشی تیرۆریستی لە عێراق بەتایبەت لە ناوچەی غەزالیەی بەغدا هەندێک زانیاریی گەیشتۆتە دەستی و بۆیەش هاتووچۆی کارمەندانی خۆی لەو ناوچانە سنووردار دەکات.
باڵێیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەروەها داوای لە هاوڵاتییانی خۆی دەکات خۆیان بپارێزن و زانییارییان لەبارەی دەورووبەری خۆیان ببێت.
سەرچاوە: السومریه نیوز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment