بە نیازین پشتگیرییەکان لە یەکێتی و پارتی لاواز بکەین

بەشی جیهان- یووسف محەمەد سەرۆکی دەست لە کار کێشاوی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: بە نیازین پشتگیرییەکان لە دوو حیزبی دەسەڵاتداری یەکێتی و پارتی لاواز بکەینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یووسف محەمەد سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان کە پاش ناکۆکی لەسەر گۆڕینی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم لە هەولێر دوور خرایەوە و لە کۆتاییدا دەستی لە پوستەکەی کێشایەوە، ڕایگەیاند: ئامانجی ئێمە لە بەشداری کردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق لاواز کردنی پشتیوانیی خەڵکە لە دوو حیزبی دیموکرات و یەکێتی.

ناوبراو لە لێدوانەکەیدا لەگەڵ ڕۆیتێرز جەختی کردەوە ئەو دوو حیزبە چیدی هیچیان پێ نییە بە لایەنگرانی خۆیانی بڵێن.

محەمەد ڕەووف محەمەد، وەزیری پێشووی بازرگانیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حیزبی تازە دامەزراوی «هاوپەیمانی بۆ داد و دیموکراسی» کە بەشداری هەڵبژاردنەکانن دەڵێت: دوو حیزبی دەسەڵاتدار هەستیان بە گوشارەکان کردووە.

ڕۆیتێرز دەنووسێت: پۆستەری هەڵبژادرنی کەسانی نەیار لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی پارتی لە ناو دەبرێت و ئەوەش پیشاندەری ترس و خۆفە. حیزبە دەسەڵاتدارەکان بە نیگەرانییەوە چاو لە دەرەنجامی هەڵبژاردن دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14035

Your Comment

You are replying to: .
captcha