بەپێی هەواڵی کوردپرێس دەمیرتاش لە دیمانەیێکی تایبەت لەگەڵ ڕۆژنامەی دیوار تیشکی خستۆتە سەر ئەو هاشتاگەی کە لە قسەکەی ئەردۆغانەوە وەرگیراوە و دەڵێت ئەوە ئامادەکاری کردنە لە باری کۆمەڵایەتی و دەروونییەوە بۆ ئەوەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکە بکشێتەوە و هەڵبژاردن بە شکستهێنانی هاوپەیمانیی فاشیستی AKP – MHP کۆتایی پێدێت.
هاشتاگەکە ئەوەیە کە ئەردۆغان وتبووی "هەر کاتێک گەل بڵێن تەمام، دەکشێمە". بۆیە هاشتاگی "تەمام" بۆتە دیاردەیێکی بەرچاوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
ناوبراو زیاتر دەڵێت: پارتی داد و گەشە با لەو مەوزووعە گەیشتووە کە شکست دەهێنێت بۆیە ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی پێشوەختە دوایین پەلامار بوو کە ئەردۆغانبۆ ڕزگار کردنی خۆی وەشاندی بەڵام ئەوەش چارەی دەردیان ناکات. ئاکپارتی لە گیانەڵای ڕووخاندایە و ئەم جارەیەان پارتی دیموکراتیکی گەلان بەشێکی دەسەڵاتی تورکیا دەبێت و ئێمە سەردەکەوین.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment