کوردپرێس- بۆ پشتیوانی لە هەدەپە و كاندیدبوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە بۆ سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەڵمەتەكە بەڕێوە دەچێت، كە ماوەیێكی كەمە دەستی پێكردووە، بەڵام سەرنجێكی زۆری بۆخۆی راكێشاوە و بەشێوەی رەنگاورەنگ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو دەكرێتەوە.
هاوكات جگە لە شێوەزاری كرمانجیی ژووروو، بە زازاكیش بڵاو كراوەتەوە و چەندین وێنەی رەنگاورەنگی هەدەپە و دەمیرتاشیان لەگەڵدا خستۆتە ڕوو.
ناوەندی گشتیی هەدەپە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بەو هاشتاگەوە داوای كردووە "لە دژی ئەوانەی شوناسی خۆیان بەسەرماندا دەسەپێنن، لە دژی ئەو عەقڵیەتەی، دەڵێت شوناسەكان دوژمنی یەكن، تۆش وەرە بەشدار بە".
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
Your Comment