به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 8ی ئایار شوانێکی خه‌ڵکی گوندی "ملا عیسی"ی شنۆ که له حاڵی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ و ماڵات بوو به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه‌وه گیانی خۆی له ده‌ست داوه.
به دوای ئه‌و ڕووداوه گرووپێک له هێزه‌کانی فریاکه‌وتنی مانگی سووری شنۆ ڕه‌وانه‌ی شوێنی ڕووداوه‌که کران به‌ڵام پێش گه‌یشتنی ئه‌وان شوانه‌که گیانی له ده‌ست دابوو.
شایانی باسه؛ ئه‌و ڕووداوه له حاڵێکدا ڕووی دا که به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یرانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا هۆشداری دابوو که بە له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌گه‌ری هه‌ستانی لافاو و بارینی به‌خوڕی بارانه‌وه دانیشتوووان و موسافیرانی پارێزگای ئازەربایجان له دەور و بەری ڕووبارەکان خۆ دوور بگرن و وریای هەورە تریشقە بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment