بهپێی ههواڵی کوردپرێس، هەر بە قسەی برێت مەک گۆڕک، شەرڤانان ماوەی چەند رۆژێكە لەسەر سنوورەكانی سووریا و عێراق دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەر چەكدارانی داعش كردوووە كە ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوامی هەیە.
نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش راشیگەیاندوووە كە جگە لە سوپای عێراق فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانیش هاوكاری شەرڤانانی یەپەگە دەكەن.
شەرڤانان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی جزیرە، هێرش دەكەنە سەر چەكدارانی داعش، ئەوەش لە ناوچە سنوورییەكانی بوكەمالی نێوان عێراق و سووریا كە پاشماوەی ئەو چەكدارانەی لێماوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment