هێرشێکی ڕژیمی زایۆنی لە سووریا تێک دەشکێت

بەشی سووریا- پاش ئەوەی لە لایەن ئیسرائیلەوە هێرشی مووشەکی کرایە سەر دیمەشق، سیستەمی بەرگریی سووریا دوو مووشەکی ئەو ڕژیمەی خستە خوارەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئاژانسی هەواڵی سووریا "سانا" بڵاوی کردەوە، دژە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بەرپەرچی دوو موشەکی ئیسرائیلیان داوەتەوە لە ریفی دیمەشق.

چەند تەقینەوەیێک لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریا بیستراوە و حکوومەتی ئیسرائیلیش هۆشداری داوەتە دانیشتوانی بەرزاییەکانی جۆلان ژێرزەمینەکانیان ئامادە بکەن و سوپای وڵاتەکەشی لە ناوچەکە خستە ئامادەباشییەوە.

News Code 13949

Your Comment

You are replying to: .
captcha