سه‌در داوا له‌ خه‌ڵکی عێراق ده‌کات ده‌نگ به‌ چاکسازی بده‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در داوا له‌ خه‌ڵکی عێراق ده‌کات به‌ شێوه‌ی میلیۆنی بچنه‌ سه‌ر سندۆقی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌ چاکسازی بده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در له‌ گفتوگۆیێکی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ئێمه‌ سوورین له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز که‌ بتوانێت مافی تێکڕای هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ر بکات و ڕوو له‌ خه‌ڵکی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: هه‌روا که‌ مه‌رجه‌عی ئێوه‌ و نیشتمانتان ده‌یه‌وێت و ئێمه‌ش پشتیوانی له‌ ئێوه‌ ده‌که‌ین به‌ شێوه‌ی میلیۆنی بچنه‌ سه‌ر سندۆقی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌ چاکسازی بده‌ن.

موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌ ئه‌و کاره‌ی ئێوه‌ ترس ده‌خاته‌ دڵی گه‌نده‌ڵکاران و ده‌شڵێت: به‌ بۆنه‌ی عێراق و نیشتمان که‌ به‌شێک له‌ ئیمانه‌ بچنه‌ سه‌ر سندۆقی ده‌نگدان.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌م ڕێبازه‌دا که‌مته‌رخه‌می ده‌که‌ن خۆیان لۆمه‌ ده‌که‌ن چوونکه‌ ئه‌و کاره‌ی ئه‌وان هۆکارێک بۆ له‌ده‌ستدانی عێراق و ته‌سلیم کردنی به‌ گه‌نده‌ڵکاران ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13946

Your Comment

You are replying to: .
captcha