بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیان دەخیل نوێنەری ئێزەدیی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند هەندێک لە ئەندامانی داعش کاندیدی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقین کە بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت و ئەوەش مانای ئەوەیە کە ئەگەری هەیە ژمارەیێک لەوان سەرکەون و بگەنە پەرلەمان و یاسادانەری بکەن.
ڤیان دەخیل دەیشڵێت ناوی ئەو کەسانە لەناوی لیستەکانی دەنگدانە و هاووڵاتییان دەتوان بە ئاسانی بیانناسنەو.
ناوبراو جەختیشی کرد ناوی ئەو کەسانە لە لیستی ئەهلی سوننە و هەندێک لە لیستە هاوبەشەکاندا هەیە و ئەوەش نیشاندەدات کە پێگەیێکی بتەویان هەیە.
ئەو نوێنەرە عێراقییە هوشدار دەدات ئەگەری دروست بوونی بەرەیێکی نوێی داعشی دەمامەکدار هەیە کە دەتوانن ئەو وڵاتە بەتەوای بۆ دوا بگەڕێننەوە.
سەرچاوە: هەواڵدەریی DPA ئاڵمانیا
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment