هەندێک لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق داعشین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری ئێزەدیی پەرلەمانی عێراق هوشدار دەدات کە هەندێک لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە سەربە داعشن و ئەگەر سەرکەون بۆ هاووڵاتییان یاسادانەری دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیان دەخیل نوێنەری ئێزەدیی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند هەندێک لە ئەندامانی داعش کاندیدی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقین کە بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت و ئەوەش مانای ئەوەیە کە ئەگەری هەیە ژمارەیێک لەوان سەرکەون و بگەنە پەرلەمان و یاسادانەری بکەن.

ڤیان دەخیل دەیشڵێت ناوی ئەو کەسانە لەناوی لیستەکانی دەنگدانە و هاووڵاتییان دەتوان بە ئاسانی بیانناسنەو.

ناوبراو جەختیشی کرد ناوی ئەو کەسانە لە لیستی ئەهلی سوننە و هەندێک لە لیستە هاوبەشەکاندا هەیە و ئەوەش نیشاندەدات کە پێگەیێکی بتەویان هەیە.

ئەو نوێنەرە عێراقییە هوشدار دەدات ئەگەری دروست بوونی بەرەیێکی نوێی داعشی دەمامەکدار هەیە کە دەتوانن ئەو وڵاتە بەتەوای بۆ دوا بگەڕێننەوە.

سەرچاوە: هەواڵدەریی DPA ئاڵمانیا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13939

Your Comment

You are replying to: .
captcha