هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێران کارتێکه‌رییێکی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی عێراق نابێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گریمانه‌ییی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران و ئه‌مریکا که‌ هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام ده‌درێت هیچ جۆره‌ کارتێکه‌رییێکی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان نابێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولباری زێباری به‌ هه‌واڵده‌ریی شه‌فه‌ق نیووزی وت: هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ناڤۆکیی ئێران ئاشکرایه‌ چوونکه‌ هه‌رگیز خوازیاری ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی ته‌نگه‌ژه‌ له‌ ناوچه‌که‌ نییه‌ و له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ئه‌نجام‌دانی دانووستان ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران و ئه‌مریکا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ هیچ جۆره‌ کارتێکه‌رییێکی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق نابێت.

زێباری جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی ته‌نگه‌ژه‌ له‌باره‌ی هه‌ر جۆره‌ پرسی سیاسی یان سه‌ربازی به‌ شێوه‌ی گشتی له‌سه‌ر ناوچه‌که‌ و به‌ شێوه‌ی تایبه‌ت کارتێکه‌ری له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق و ئه‌نجامه‌که‌ی له‌ هه‌موو شتێکی‌تر گرینگتره‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13934

Your Comment

You are replying to: .
captcha