فستیڤاڵی فیلمی ژیار له‌ شاری سنه‌ ده‌ستی‌پێکرد

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- ده‌یه‌مین مێهره‌جانی فیلم و وێنه‌ له‌ شاری سنه‌ له‌ ژێر ناوی مێهره‌جانی ژیار ده‌ستی‌پێکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌یه‌مین فستیڤاڵی ناوچه‌ییی فیلم و وێنه‌ له‌ هۆڵی فه‌رهه‌نگی - هونه‌ریی فه‌جر ده‌ستی‌پێکرد و پێشانگاکانی ئه‌و فستیڤاڵه‌ کرانه‌وه‌.

1362 به‌رهه‌م گه‌شتۆته‌ ناوه‌ندی بڕیاردانی فستیڤاڵه‌که‌ که‌ بریتییه‌ له‌ 249 کورته‌فیلم و 183 فیلمنامه‌ و 865 وێنه‌ و 65 کۆمه‌ڵه‌وێنه‌.

ناوه‌ندی بڕیاردانی فستیڤاڵه‌که‌ پاش تاوتوێ کردنی به‌رهه‌مه‌کان بڕیار له‌سه‌ر وه‌رگیران و خه‌ڵات کردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ده‌دات.

لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی فستیڤاڵی ژیار 69 فیلمی بۆ قۆناغی کۆتاییی فستیڤاڵ هه‌ڵبژاردوووه‌ که‌ 31کیان چیرۆکه‌ فیلم، 18یان به‌ڵگه‌فیلم و 15یان ئه‌نیمه‌یشن و 5 دیکه‌شیان فیلمی ئه‌زموونین.

بڕیارده‌رانی فستیڤاڵه‌که‌ بریتیین له‌ مه‌جید به‌رزگه‌ر و جه‌لال نه‌سیری هانیس و ئایدا په‌ناهه‌نده‌.

ئه‌و فستیڤاڵه‌ له‌ 18 تا 20ی گوڵان به‌ به‌شداریی پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، لورستان، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، کوردستان و هه‌مه‌دان له‌ شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13930

Your Comment

You are replying to: .
captcha