به‌غدا به‌ چاودێریی سۆمۆ پێشوازی له‌ پێشنیاری هه‌ولێر بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی کوردستان ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی شاندی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختی کرده‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌ چاودێریی کۆمپانیای "سۆمۆ" پێشوازی کرد له‌ پێشنیاری هه‌ولێر بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌ بۆری نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یحانی تورکیا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕای‌گه‌یاند: ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق پێشوازی کردوووه‌ له‌ پێشنیاری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ باره‌ی هه‌نارده‌ کردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ ڕۆژدا له‌ ڕێگای بۆری نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جه‌یحانی تورکیا به‌ چاودێریی کۆمپانیای بازاڕدۆزیی نه‌وتیی "سۆمۆ" له‌ به‌غدا.

ناوبراو ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و پێشنیاره‌ی ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و جه‌بار لوعه‌عیبی وه‌زیری نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ کردوووه‌ و زیادی کرد: تا ئێستا گفتوگۆیێکی جیدی له‌ نێوان به‌غدا-هه‌ولیر له‌و باره‌وه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13928

Your Comment

You are replying to: .
captcha