به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه پرس"دا ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که پاڵپشتی و گرینگی دان به حه‌شدی شه‌عبی هۆکاری سه‌ره‌کی و کاریگه‌ردانه‌ر له هاوپه‌یمانییه‌کان له‌گه‌ڵ دیکه‌ی حیزبه عێراقییه‌کان له خولی داهاتوو له عێراق ده‌بێت.
ناوبراو وتیشی: پاڵپشتی کردنی هێزه چه‌کداره‌کان و داموده‌زگا ئه‌منییه‌کان به‌تایبه‌ت حه‌شدی شه‌عبی له به‌رنامه‌کانی هاوپه‌یمانیی ئه‌لفه‌تح دایه.
ئه‌سه‌دی جه‌ختیشی کرده‌وه: ده‌وڵه‌تێک که له خولی داهاتوو پاڵپشتی له حه‌شدی شه‌عبی نه‌کات ناتوانێت گرینگی بدات به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی عێراق و عێراقییه‌کان و وه‌کوو وڵاتێکی به‌هێز له عێراق پاسه‌وانی بکات؛ چوونکه حه‌شدی شه‌عبی یه‌کێک له پارێزه‌رانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی عێراقه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment